AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ٧ ١٦:٢٣

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربڕی غەززە هەنگاوی ئەرێنیە بەڵام تەواو نییە

بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئاگربڕی غەززە هەنگاوی ئەرێنیە بەڵام تەواو نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەمبەر پەسەند کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربڕی غەززە کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەند کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربڕی کەرتی غەززەی دوای شەش مانگ بێ هەڵوێستی بەرانبەر جەنایەتە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکانی هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کرد بەڵام وتیشی ئەوە بەس نییە.

کەنعانی زیادی کرد: هەنگاوی گرینگتر لە پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامە هەنگاوی کاریگەر بۆ جێبەجێ کردنی و راگرتنی تەواوسەقامگیری هێرشەکان لە دژی کەرتی غەززە و ڕۆژاوا، چارەسەر تەواوی گەمار ستەمکارانەکانی غەززە بە مەبەستی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و ئاوەدان کردنەوەی غەززە و بەتایبەتی نەخۆشخانەکانە.

News ID 49571

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha